|
...بێ تاقه‌تتم
شێعری کوردی
|
نەورۆز ڕۆژ و وەرزی ساڵە دەڕوا، تەرمی زستان بۆ دەکا مستەفا عەدنانی ـ سەقز ۲۰/۱۲/۱۳۹۰ [ شنبه بیستم اسفند 1390 ] [ 11:14 ] [ مسته‌فا عه‌دنانی ]
[ ]
[ چهارشنبه سی ام آذر 1390 ] [ 16:31 ] [ مسته‌فا عه‌دنانی ]
[ ]
تۆران چه‌ند شه‌وه من چاوه‌رێتم بۆچ نه‌ما په‌یمانی تۆ وای عه‌جه‌ب ده‌ردێکه دووری،دوور له تۆ و چاوانی تۆ
چاوه‌رێی زه‌نگی موباییلم،تۆ بڵێی که‌ی بێته ده‌نگ خۆشه ده‌نگی تۆم له گوێ بیت ،خۆم له دڵ میوانی تۆ
جوتێ جوکه وله‌رزه‌له‌رزێ هاته نێو نا خی مۆباییل یه‌ک ژماره ویه‌ک په‌یامه، که‌وته سه‌ر عنوانی تۆ
من په‌یامم کرده‌وه،لێم بووی به خوشک ومن برا به‌ڵکو پیری بێ له چاوم،یا هه‌ڵه‌ی ده‌ستانی تۆ
هه‌ر خه‌یاڵ و خه‌ونه ئێستا،وه‌ک شه‌ڕ و تۆرانه لێم من وه‌ڵامی چی به‌ڕێ که‌م،بێت به هۆی گۆڕانی تۆ
من که ده‌موێ تۆم ببێت وتۆیش که بێزاری له من حه‌ز ده‌که‌م هه‌ر چا‌وه‌رێ بم،دوور له تۆ و تۆرانی تۆ! [ دوشنبه هفدهم مرداد 1390 ] [ 11:22 ] [ مسته‌فا عه‌دنانی ]
[ ]
شەترەنجی ژیان هۆنراوەی : مستەفا عەدنانی ـ سەقز چەرخی ژیر پەڕگاری گەردون، هەر دڵم ناکار ئەکات هام لە شەترەنجی ئەوین و ئەسپی جوانی غار ئەکات پۆلە سەربازم لە شەترەنجی ئەوینا دابە کوشت ئەسپی ئاواتم لە قینا ڕوو لە کام کارەزار ئەکات هەر لە نێو چوار گۆشەی شەترەنج بوم بە گیرۆدەی ژیان فیلی یادم کەوتە ڕێگەو مەیلی نێو ڕووبار ئەکات من کە سەربازم نەماوە، دوو قەڵام زوو دا بە فیل وا قەڵای هەستم کە ڕووخا، بۆیە دڵ هاوار ئەکات گەر وەزیرت کەوتە ڕێگە، ئاگری بەردایە فیل شاهی من گێژە لە مەیدان، بیر لە هەر ئاکار ئەکات ئەسپی ئاواتم بە ڕێکەوت تا وەزیرت خاتە ڕاو هەر خەیاڵی خاوی تۆیەو شینی نێو بازار ئەکات وا وەزیرم هاتە مەیدان ئەسپی تۆ دەگرێتە چاو تۆ قەڵات هێنایە پێشۆ، بۆ دڵم دیوار ئەکات شاهی دڵ وا هاتە لەرزە، کیش کە فەرمانی درا من وەزیرم دوری دورە، بۆیە خۆی مردار ئەکات کاتێ ماتی هاتە ڕۆخسار، چوومە نێو گۆلاوی خەم ئەسپ و ئاوات و خەیاڵم ڕوو لە کام شەوگار ئەکات؟ دائمەن ئاکام و دۆڕان هان لە شەترەنجی ژیان بۆیە مستۆ هەر وزەی دێ و حەز لە نێو گوڵزار ئەکات [ شنبه سیزدهم اسفند 1390 ] [ 11:18 ] [ مسته‌فا عه‌دنانی ]
[ ]
[ پنجشنبه یازدهم اسفند 1390 ] [ 19:3 ] [ مسته‌فا عه‌دنانی ]
[ ]
بۆ دوکتور ئیبراهیم یونسی باسی ئیبراهیمه ئیمرۆ پرسه‌یه کۆچه خه‌مه چاوی ئاربابا خه‌مین و خاکی کوردان ماته‌مه ئه‌و غه‌ریبه‌ی دوور وڵاته ته‌رمی پاکی دا به خۆڵ با که‌لی خان جوان ببینێ،گشت سڵێمان به‌گ ته‌مه وه‌عدی هاتی هاته‌وه بۆ جێ سه‌ری خه‌ونی ژیان نێوی به‌رزی هه‌ر ده‌مێنێ و به‌رهه‌می ئه‌و خاده‌مه هاته‌وه دوکتور به خاکێ رۆژێ هه‌ستابوله وێ دژ به شه‌و وێستا له ژینا ئه‌و سه‌قا خانه‌و شه‌مه جوان کتێبی بو به ئاغا‌و شێخ و ده‌وڵه‌ت بێ گومان بۆیه‌فارسیش بانگی هه‌ڵ دا پیاوی وه‌ک دوکتور که‌مه مانگی زستانه‌وله رێبه‌ندانه کۆچ و یادی ئه‌و وایه زانست ئاوی روونه‌و هه‌ستی نووسه‌ر وه‌ک چه‌مه کۆری پرسه پیی وتم زانست له سه‌روه‌ت چاتره شێعری ئاکام بانگه وازه،وایه زانین مه‌رهه‌مه
[ سه شنبه بیست و پنجم بهمن 1390 ] [ 11:14 ] [ مسته‌فا عه‌دنانی ]
[ ]
ته‌واف خانه‌ی غه‌ریبیم 1-من خه‌فه‌ت لێم بوو به بارێ تۆ که جوانیت لێ ده‌بارێ تارێ زۆڵفت با که ده‌ی برد سه‌ت ته‌واف کریا له شارێ ************************* 2-سه‌وقاتی دووریت بۆم خه‌مه گوڵزاری ماچت مه‌رهه‌مه ئاکام ئه‌گه‌ر له‌یلای نه‌بێ مه‌جنون چیه شێتیش که‌مه ************************* 3-کوڵمی جوانت وه‌ک هه‌ناره شه‌رمی ماچت هه‌ر له زاره من که تینوم بۆ مژینی پێم ده‌ڵێ رووداری هاره ************************ 4-هه‌سته شه‌وگارم له رێیه ماڵی شه‌و تاریکه جێیه کاتێ رۆخسارت نه‌بینم پێم ده‌ڵین ئه‌م شێته کێیه ************************ 5-ده‌نگی خه‌فه‌ت بۆم هاته زار شه‌همیری ناخی دا له دار فرمێسک تلاو تل پێم ده‌ڵی لایلاێ نابینم له شار
مسته‌فای عه‌دنانی _ سه‌قز زستانی1390
[ پنجشنبه پانزدهم دی 1390 ] [ 18:34 ] [ مسته‌فا عه‌دنانی ]
[ ]
بۆ بێ تاقه‌تیه‌کانت و...
بۆ وات لێ کردم؟ بۆ دڵت بردم؟! گوناح له تۆ بو یامن خۆم کردم!! [ چهارشنبه سی ام آذر 1390 ] [ 16:34 ] [ مسته‌فا عه‌دنانی ]
[ ]
ده‌ردی بێ ده‌رمانه ده‌ردم،ده‌رده ده‌رمانی نیه تۆبه بێ تۆبه‌م له چاوێ،عه‌هد و په‌یمانی نیه ده‌ردی یارێکه‌که نه‌ی زانی هه‌واڵی ناخی من ده‌رکی دڵداری له‌من به‌ست،مه‌یلی میوانی نیه!؟ [ چهارشنبه سی ام آذر 1390 ] [ 16:33 ] [ مسته‌فا عه‌دنانی ]
[ ]
که‌م تاقه‌تم
له نێو شێعرا ده‌ژیم وه‌زنی نیه ئێستا هه‌تیوه [ چهارشنبه سی ام آذر 1390 ] [ 16:31 ] [ مسته‌فا عه‌دنانی ]
[ ]
هه‌ر ئه‌وین ئه‌نفالی رێخست مه‌یلی کورده زوان ئه‌کا رازی گه‌ردوون بوو بو باز و روو له شاری وان ئه‌کا بوومه له‌رزه کلکی سووڕاند شاری وانی هه‌ڵدڕی بایه قوش زوو که‌وته ڕێگه خۆی له وان میوان ئه‌کا عه‌رزی برسی زاری کردۆ ماڵی ژینی داڕمان هێزی گه‌ردوون وانی تێکدا روو له بێ باوان ئه‌کا شار و دێ ره‌شپۆش و کوردیس هه‌ر له خوێناو و خه‌مه شاری وان وێرانه ئێستا و چاو له گشت چاوان ئه‌کا لای وڵاتی بێکه‌س و بێ ده‌نگ و دڵ سووتاوی من دایک به چڕنووکێ له ڕوومه‌ت شیوه‌نێ عینوان ئه‌کا بۆ خه‌له و خه‌رمانی زامم بوومه‌له‌رزه‌ش که‌وته ڕێ وای به له‌عنه‌ت بێ که شیوه‌ن شارێ بێ باوان ئه‌کا هه‌سته ئاکام کوانێ ده‌ستێ،کوا قه‌ڵه‌م،وا هه‌ڵمه‌تێ یارمه‌تی کوردان له رێیه و وانی دڵ ئاوان ئه‌کا
[ یکشنبه ششم آذر 1390 ] [ 22:22 ] [ مسته‌فا عه‌دنانی ]
[ ]
ده‌نگی خه‌فه‌ت لێم هاته زار شه‌همیری ناخمدا له دار فرمێسک تلاوتل پێم ده‌ڵێ : له‌یلاێ نابینم له شار [ سه شنبه بیست و نهم شهریور 1390 ] [ 10:30 ] [ مسته‌فا عه‌دنانی ]
[ ]
جۆرێتر بێتاقه‌تتم... بانگی نوێژ خوێنیا له گوێم ئه‌و کاته گوڵ خۆی کرده‌وه نوێژی مردن بۆم که خوێنیا،خوا گوڵی خۆی برده‌وه جا درێژی ژینی من،بانگه هه‌تا نوێژ به‌ستنێ ئه‌ی مرۆڤ وریابه ژینی تۆ نه‌بو لێو گه‌ستنێ
[ سه شنبه بیست و نهم شهریور 1390 ] [ 10:30 ] [ مسته‌فا عه‌دنانی ]
[ ]
به سه‌رهاتی حه‌بیبه‌و.... له چۆمی هه‌ستی نالی ئه‌وینه به‌زم و حاڵی [ پنجشنبه بیستم مرداد 1390 ] [ 12:8 ] [ مسته‌فا عه‌دنانی ]
[ ]
شیرینی سه‌ده‌ی۲۱ جه‌ن جوانه لای وه‌فایی،له شێعری پڕ سه‌مایی شیرین ته‌شی ده‌ڕیسێ،له وه‌رزی باوه‌فایی ئێسته له خاکی کاوه،ته‌شی شیرین شکاوه شیرین ته‌شی نارێسێت،ره‌واجی لا نه‌ماوه پێنوسی گرته ده‌ستی،زانینی چه‌نده‌جوانه له نێو مروڤی ژینا،شیرین له ئاسمانه مامۆستایه‌و مه‌هه‌ندس،دوکتوری ده‌رد وژانه ته‌شی له ده‌ستی شیرین،سووڕانی گشت جیهانه دایکی منداڵ وژینه،غه‌م خۆری هه‌ر ژیانه ته‌شی بده‌ی به شیرین،زۆڵمێکی زۆر گرانه خه‌ڵاتی به‌رزی نوبێل،پێشکه‌ش کرا به شیرین من وشیرین ده‌زانین،پێشکه‌وته بۆیه ژیرین شیرین گه‌می ده‌گێرێ،ئه‌مرۆ له به‌حرو ده‌ریا ئاکام له کاتی بینین،به چاوی دڵ ده‌گریا مست‌و به‌سه حه‌یاکه،گه‌ردوون ته‌شی ده‌رێسێت وه‌فایی شا ره‌زایه،گه‌ر گوێی تۆ هه‌ر نه‌بیسێت شێعری به‌رزی وه‌فایی،وه‌فای نوان به شیرین من و شیرین ده‌زانین،ئه‌مرۆ له چی دا گیرین
[ دوشنبه هفدهم مرداد 1390 ] [ 13:55 ] [ مسته‌فا عه‌دنانی ]
[ ]
|
|
| [ طراح قالب : پیچک ] [ Weblog Themes By : Pichak.net ] |